تەندروستی سلێمانی ئامادەیی هاوكارییە بۆ بریندارانی رووداوەكەی حەمدانیە


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی رووداوای ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا دەكات كە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە هۆڵێك لە كاتی بەرێوەچونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سەد كەس برینداربوون.

لەو پەیامەدا بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشوازی كردن و چارەسەركردنی بریندارانی ئەو ئاگركەوتنەوەی قەزای حەمدانیە ، دوپاتیكردەوە ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوە و پێشكەش كردنی هەر جۆرە یارمەتیەك بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو كارەساتەی روویداوە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:28/09/2023