مانگی ڕابردوو 31.461 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لە نەخۆشخانەی شار 31.461 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 22.961 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و 7.212 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.172 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شار 7.240 نەخۆش داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە 2.075 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 1.147 لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.140 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 1.070 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 307 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1.784 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 198 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 89 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 121 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 114.884 شیكاری تاقیگەیی و 3.273 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 9.921 تیشك و 5.051 سۆنەر و 527 ئیكۆ و 1.297 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:14/09/2023