لەمانگێكدا 926 كەس سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕین یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 926 نەخۆش سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشانەی مانگی ڕابردوو سەردانی مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین یان كردووە 85 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و 391 یان لە ڕەگەزی نێر بوون و 535 یان لە ڕەگەزی مێ بوون.

مانگی ڕابردوو لە مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری ڕاپەڕین 60 حاڵەتی سكچوون تۆماركراوە و 834 پشكنینی جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان كراوە و 127 ژنی دوو گیان پشكنینان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 290 خوێندكاری پۆلی یەكەمی سەرەتایی كراوە و 210 كەس سەردانی بەشی چاودێری دایك یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:48:09/09/2021