شیری دایك دژەتەنی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایە
" تەندروستی "
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە شیری ئەو دایكانەی تووشی كۆرۆنا بوون هیچ شوێنەوارێكی ڤایرۆسەكەی تێدا نیە و بەپێچەوانە ئەو شیرە دژەتەنی كۆرۆنا بۆ منداڵ دەگوازێتەوە.
ئەو لێكۆڵینەوەیە لەلایەن دەستەی لێكۆڵینەوە حكومیەكانی ئیسپانیاوە ئەنجام دراوە و دەركەوتووە شیری ئەو دایكانەی تووشی كۆرۆنا بوون لەكاتی ئەنجامدانی شیكاری هیچ شوێنەوارێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدانەبووە ، بەڵكو ئەو شیرە دژەتەنی گواستۆتەوە ، هەربۆیە رێنوێنی دایكان كراوە بەردەوام بن لە شیرپێدانی سروشتی تەنانەت لە كاتی تووشبوون بە كۆرۆنا.
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە شیری ئەو دایكانەی ڤاكسینی فایزەر و ئەسترازینكا و مۆدێرنایان وەرگرتووە هەموویان دژەتەنی تێدابووە بە ئاستی جیاجیا ، ئەو ژنانەی یەك ژەمە ڤاكسینیان وەرگرتووە لە دوای تووشبوون بە كۆرۆنا و ئەو ژنانەی هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و تووش نەبوون شیرەكانیان هەمان ڕێژەی دژەتەنی تێدایە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1219
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:34:15/06/2021