ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەخشیە ڤاكسینی سینۆفاك


" تەندروستی "

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەكارهێنانی بەخشیە ڤاكسینی سینۆفاكی چینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەوەش بووە دووەم ڤاكسینی چینی كە مۆڵەتی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیە وەردەگرێت.

لیژنەی پسپۆڕانی ڤاكسینەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێنوێنی دا بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی سینۆفاكی چینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەدوو ژەم دەدرێت و ماوەی نێوانیان دوو هەفتە بۆ چوار هەفتە دەبێت بۆ هەموو كەسێكی سەروو تەمەن 18 ساڵ.

بەخشینی ڕەزامەندی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە ڤاكسینی سینۆفاكی چینی وادەكات ئەو ڤاكسینە بخرێتە لیستی پرۆگرامی كۆفاكسی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار و ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە لە دابینكردنی ڤاكسین.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:02/06/2021