ستایشی كەرتی تەندروستی دەكرێت لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 115 هەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی و داوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی كوتان كرا لە سەرتاسەری وڵاتان.
د.تیدروس ئادهانۆم بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی رێكخراوەكە ستایشی قوربانیدانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە.
ووتی: بەدرێژایی 18 مانگی ڕابردوو كارمەندانی تەندروستی لە سەرتاسەری جیهان لە لێواری ژیان و مەرگ وەستاون و زۆرێك لەوانە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستدا لەپێناو خزمەتكردنی ئەوانی دیكە.
روونیكردەوە: زۆرێك لە كارمەندانی بواری تەندروستی لەسەرەتای پەتای كۆرۆنا هەستیان بە تێكشكان و بێ توانایی كرد بەهۆی نەبوونی كەلوپەلی خۆپارێزی و ڤاكسینەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:26/05/2021