مانگی ڕابردوو 1548 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1548 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 93 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 642 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 906 نەخۆشیان مێ بوون و 301 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 860 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 27 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 946 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:06/04/2021