وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەی هیوای بەسەركردەوە
" تەندروستی "
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەلایەن جێگران و بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی پێشوازیان لێكرا ، لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی ڕەوشی ئێستای تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كرا.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوەیان كرد و هەموو بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو سەنتەرەیان بەسەركردەوە و لە نزیكەوە لە ڕەوشی نەخۆشەكانیان كۆڵیەوە.
لەو سەردانەدا د.سامان بەرزنجی پیرۆزبایی لە د.یاد نەقشبەندی كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و پشتیوانی وەزارەتەكەی بۆ نەخۆشخانەكە دووپاتكردەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تووشبوانی شێرپەنجە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:27/10/2020