تەندروستی جیهانی: ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بەرگری لەش زیاد دەكات
" تەندروستی "
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی ، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێكدا چەند ڕێنماییەكی لەبارەی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد ئەو ڤاكسینە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.
تەندروستی جیهانی ئەوەی ڕاگەیاند ئامانجی ئەو ڤاكسینە ڕاهێنانە بە سیستمی بەرگری لەش لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەر نەخۆشیەك لە ئایندە و كاریگەری لەسەر بەرگری لەش دروست ناكات دژی نەخۆشیەكانی تر و بەپێچەوانەوە توانای بەرگری زیاد دەكات.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو شتی جیاوازن ، بەڵام هەردوو نەخۆشیەكە كۆئەندامی هەناسەدان دەگرنەوە و پێدەچێت هەردووكیان كاریگەی توند لەسەر كەسی تووشبوو دروست بكات ، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا كاریگەری لەسەر كەسی توشبوو بە كۆرۆنا كەمدەكاتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1789
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:15:26/10/2020