مەراسیمێكی تایبەت بە هەڵمەتی ئۆكتۆبەری پەمەیی بەرێوەچوو


" تەندروستی "

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم و ژمارەیەك لێپرسراو و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی تەندروستی و بەشێك لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی مەراسیمێك بۆ هەڵمەتی ئۆكتۆبەری پەمەیی لە نەخۆشخانەی هیوا بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا پیشانگای هێڤییەك بۆ ژیانی خاتوو هێڤی كرایەوە و چەند چالاكییەكی هونەری بۆ پشتیوانی لە نەخۆشخانەی هیوا پێشكەشكران ، دواتر بەشداربووان نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە شێرپەنجەیان بەسەركردەوە كە كارەكانی لە قۆناغەكانی كۆتاییەدایە و لەسەر ئەركی جەمالی حاجی عەلی دروستكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:18:20/10/2020