نەمانی هەستی بۆنكردن و تامكردن دیارترین نیشانەی كۆرۆنایە


" تەندروستی"

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ زانایانی زانكۆی لەندەن بۆیان دەركەوت لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن دیارترین نیشانەیە لەسەر تووشبوونی كەسەكان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە لە 78%ی ئەو كەسانەی ڕایانگەیاندووە هەستی بۆنكردن و تامكردنیان لەدەستداوە ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە 40% یان هیچ نیشانەیەكی كۆكەیان نەبووە.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بە پێویستی ئەوە كردووە كە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن بكرێتە دیارترین نیشانەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو لەكاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانە لەهەر كەسێك دەست بەجێ جیاكرێتەوە و داببڕێنرێت.

ڕاشیل باترهام سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە بڵاویكردەوە لەكاتێكدا نزیك دەبنەوە لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ناسینی پێشوەختەی نیشانەكانی تووشبوون لای خەڵكی زۆر گرنگ دەبێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:26:05/10/2020