ڤیتامین دی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم دەكاتەوە


" تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەیە كەمتر ڕووبەڕووی مەترسی گیان لەدەستدان و دەركەوتنی نیشانەی قورسی تووشبوون دەبنەوە.

لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەلایەن كۆلیژی پزیشكی زانكۆی بۆستنی ئەمریكی ئەنجام دراوە دەركەوتووە بوونی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خانەكانی بەرگری لە خوێن و پەیوەندی هەیە بە كەمبوونەوەی ئاستی هەوكردنی پەیوەندیدار تووشبوون بە كۆرۆنا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا چاودێری 235 تووشبووی كۆرۆنا كراوە كە داخڵی نەخۆشخانە كراون و دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەبووە لە 51% مەترسی گیان لەدەستدانیان كەمتر بووە بەراورد بەو تووشبووانەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەیان كەم بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1025 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:29/09/2020