ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند


" تەندروستی "

بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ڕێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت بەرزتردەبێتەوە و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی لە سەرتاسەری جیهاندا یەك ملیۆن كەسی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارەكان تەنیا لە ماوەی سێ مانگدا 500 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ، هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و هیندستان و بەرازیل پێشەنگی زۆرترین مردنیان بەو ڤایرۆسە گرتووە.

بەپێی ئامارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر 16 چركەیەك كەسێك لە جیهان بەو ڤایرۆسە گیان لەدەستدەدات و ڕێژەی لە 45% ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە جیهان لە ئەمریكا و هیندستان و بەرازیلە و لە 25%ی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە ئەوروپایە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:29/09/2020