گواستنەوەی كۆرۆنا لەنێوان ئەندامانی یەك خێزان لاوازە


" تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو ئەندامانی یەك خێزان لاواز دەبێت و هەموویان تووش نابن.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای تەندروستی لە ویلایەتی كجرات لە باكووری هندستان دەركەوتووە لە كاتی تووشبوونی ئەندامی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوا هەموو ئەندامانی دیكەی ئەو خێزانە تووشی ئەو ڤایرۆسە نابن و رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو ئەندامانی یەك خێزان دەگاتە لەسەدا دە بۆ پانزدە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە لەسەدا هەشتا بۆ نەوەدی ئەو خێزانانەی ئەندامێكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ئەندامەكانی دیكەیان تووشی ڤایرۆسەكە نەبوون و سەلامەت بوون.

دیلیب مافالنكار بەرێوبەری پەیمانگای تەندروستی گشتی لە ویلایەتی كجرات لەهندستان روونیكردەوە: ئەوەی دەوترێت لەبارەی تووشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وورد نیە و مەرج نیە لە كاتی تووشبوونی كەسێك ئەوا سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی كە لە ماڵێكدا دەژین تووش بن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:11/08/2020