تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 20 ملیۆن كەسی تێپەڕاند
" تەندروستی "
بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان 20 ملیۆن و 200 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە زیاتر لە 739 هەزار كەس.
هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 13 ملیۆن و 142هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئەمریكا لە پلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە لە جیهان و زیاتر لە 5 ملیۆن و 251 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 166 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی.
بەرازیل لە پلەی دووەمدایە و تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتە 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و و زیاتر لە 101 هەزار كەسیش بوونەتە قوربانی و لە هندستان 2 ملیۆن و 271 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 45 هەزار قوربانی لەو وڵاتە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 779
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:11/08/2020