ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا بە گەرما لەناوناچێت
" تەندروستی "
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە خاوبوونەوەی ئەو رێوشوێن و ڕێكارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و دووپاتیكردەوە كۆرۆنا لە وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناو ناچێت.
بەپێی دواین پێشهات و ئامارەكان دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆرۆنا جیاوازە لە ڤایرۆسەكانی دیكە بە تایبەت ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا بە گەرما لەناوناچێت و ژمارەی تووشبووان لەم وەرزی هاوینە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە.
مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: گۆڕانی وەرزەكان كاریگەری نیە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەندێك وڵاتی جیهان لە ئێستادا و لەوەرزە جیاوازەكان زۆر زەرەرمەند بوون.
روونیكردەوە: خەڵكی وابیردەكەنەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرزییە و وەرزی هاوین نابێتە كێشە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ، بەڵام ئەو بۆچوونە هەڵەیە و ئەو ڤایرۆسە لە هەموو وەرزەكان هەیە و زۆر حەزی لە بازدان هەیە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 778
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:29/07/2020