تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 13 ملیۆن كەسی تێپەڕاند
" تەندروستی"
بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان 13 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 571 هەزار كەس.
هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 7 ملیۆن و 558 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئەمریكا لە پلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە لە جیهان و زیاتر لە 3 ملیۆن و 413 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 137 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی.
بەرازیل لە پلەی دووەمدایە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 866 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا بوونی هەیە و زیاتر لە 72 هەزار كەسیش بوونەتە قوربانی ، هندستان لە پلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 879 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 23 هەزار قوربانی تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 905
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:57:13/07/2020