بەكارهێنانی دەمامك رۆڵی لە كەمبوونەوەی كۆرۆنادا هەیە
" تەندروستی"
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەریخستووە بەكارهێنانی دەمامك لە شوێنە گشتیەكان رۆڵی هەبووە لە كەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
لێكۆڵەرانی زانكۆی تەكساس ئای ئاند ئێم و زانكۆی كالیفۆرنیا و سان دیگۆ و پەیمانگای كالیفۆرنیا بۆ تەكەنەلۆژیا لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر رۆڵی بەكارهێنانی دەمامك لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لێكۆڵەران رایانگەیاند سەپاندنی بڕیاری بەكارهێنانی دەمامك لە ئیتاڵیا و شاری نیویۆرك لە ناوەڕاستی مانگی نیسان تاوەكو 9ی ئایار وایكردووە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم بێتەوە.
لێكۆڵەران گەیشتە ئەو ئەنجامەی بەكارهێنانی دەمامك لە شوێنە گشتیەكان بە چالاكترین رێگاچارە دادەنرێت بۆ رێگری لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان مرۆڤەكان و داپۆشینی دەم و لووت رێگری دەكات لە گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەرێگەی هەواوە، لەكاتێكدا دوورەپەرێزی و كەرەنتینە و پاكژكردنی دەستەكان نابێتە هۆی پارێزراوی لە تووشبوون بە كۆرۆنا لەرێگەی ووردیلەی كۆكە و پژمینی كەسانی تووشبوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 685
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:19:15/06/2020