وۆرك شۆپێك لەبارەی كەمكردرنەوەی قەڵەویی بەرێوەچوو
" تەندروستی "
لە شاری هەولێر لەلایەن پرۆگرامی خۆراكی جیهانی WFP وۆرك شۆپێك لەبارەی چۆنیەتی گۆڕانكاریی لە نەریتی كۆمەڵگا بۆ باشتركردنی تەندروستی و كەمكردنەوەی رێژەی قەڵەویی لە عیراق رێكخرا.
وۆرشۆپەكە بە بەشداری پسپۆڕانی خۆراك لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و نوێنەرانی چالاكی خۆراك KRI لە عیراق و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، د.بینایی كامەران پسپۆڕی زانستی خۆراك وەك نوێنەری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە وۆرك شۆپەكەدا بەشداربوو.
لەو وۆرك شۆپەدا گفتوگۆكرا لەبارەی شێوازە چالاكەكان بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەو رەفتارانەی كاریگەری لەسەر رێژەی قەڵەوبوون هەیە لە عیراق.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 847
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:01:10/02/2020