مانگی رابردوو 399 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایكبوون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو 1522 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری یان كردووە و 399 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون و لەو ژمارەیە 211 منداڵیان كوڕ بوون و 188 منداڵیان كچ بوون.
هاوكات ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەدایكبوون لە ماوەی مانگی رابردوو 273 منداڵ بە سروشتی و 122 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و چوار حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 761
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:25:09/02/2020