كاروباری لیژنەكانی پشكنین و بەدوداچوون رێكدەخرێتەوە


" تەندروستی " 

بە سەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوون كۆبونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی كەرتی تایبەت و لیژنەكانی گەڕان و پشكنین و بەدواداچوون بەرێوەچوو.

لە لێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی" د.سەفین ڕەسوڵ ڕایگەیاند: ئامانج لە كۆبونەوەكە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پلانی نوێیە بۆ دەستكردن بە ڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلیەكان و سەنتەر و كۆمەڵگا و شەوانە ڕۆژیەكان و دەستكردن بە لێپرسینەوە لە سەرپێچی و جێبەجێنەكردنی ڕێنمایەكان لەپێناو تەندروستیەكی باش بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 2915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:06:04/11/2019