ئامێری لەناوبردنی پاشماوەی پزیشكی بۆ هەڵەبجە دابینكرا


" تەندروستی " 

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێرێكی لەناوبردنی پاشماوەی پزیشكی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دابین كرد ، لەمەودوا پاشماوەی نەخۆشخانەكانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری لەڕێی ئامێری تایبەتەوە لەناو دەبرێت‌ و نابێتە هۆی‌ پیسكردنی‌ ژینگە.

لەو بارەیەوە ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: پڕۆژەی چارەسەركردنی پاشماوەی پزیشكی لە پارێزگای هەڵەبجە دەكەنەوە كە لەلایەن بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامێری سووتاندنی پاشماوەی پزیشكی پێشكەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كراوە.

وتیشی: بە دانانی ئامێری سووتاندنی پاشماوەی پزیشكی ، پاشماوەی پزیشكی هەریەك لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ و بیارە و بەمۆ و سیروان و سەیدسادق و تەواوی بنكە تەندروستیەكانی گوندەكان بە شێوەی تەندروستی و ژینگە‌پارێزی لەناو دەبرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:31/10/2019