وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی ئوردن یان كرد
" تەندروستی "
وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم و ئەندامێتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەری گشتی تەندروستی دهۆك و بەرێوبەری سندوقی پشتیوانی شێرپەنجە سەردانی دامەزراوەی خۆراك و دەرمانیان لە وڵاتی ئوردن كرد.
لەو دیدارەدا د.هایل محەمەد عبیدات بەرێوبەری دامەزراوەی خۆراك و دەرمان لە ئوردن ئامادەیی دامەزراوەكەی دەربڕی بۆ خستنەگەڕی سەرجەم توانا و پسپۆڕییەكانیان لەپێناو گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتەكەی بۆ دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت بە كاروباری خۆراك و دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان.
ئەو لێپرسراوە ئوردنیە تەئكیدی كردەوە لە ئامادەیی دامەزراوەكەی بۆ بەردەوام بوونی هاریكاری لە بواری چاودێری كوالیتی دەرمان و پێداویستە پزیشكیەكان و زامنكردنی كوالیتی و ئاسایشی خۆراك لەگەڵ مەشقكردن بە كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و پەرەپێدانی تاقیگەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1670
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:36:30/10/2019