داتای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە ئامادە دەكرێت


" تەندروستی "

بە سەرپەرشتی هۆبەی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ لیژنەی تۆماری شێرپەنجە ئەنجام درا.

كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی د.محەمەد عەبدولوەهاب لێپرسراوی هۆبەی كۆنتڕۆڵكردنی شێرپەنجە بەڕێوەچوو و تیشك خرایەسەر شێواز و میكانیزمی نوێی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی باشتر كۆنترۆڵكردنی شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەكەدا زانیاری پێویست و گرنگ خرایەڕوو لەبارەی چۆنیەتی كۆكردنەوەی داتای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە كە ئەم شێوازە لە ساڵی داهاتوودا هەنگاوی سەرەكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەبێت لە دیاری كردنی نەخۆشیەكە و ڕێژەكەی لە ناوچە جیاوازەكان بەمەبەستی دیاری كردن و دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئامار و داتای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەڕێگەی لیژنەیەكەوە سەرپەرشتی دەكرێت كە لەناو نەخۆشخانەكان دەستنیشان كراون بۆ ئەو ئەركە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:29/10/2019