پلان بۆ بەرەوپێشبردنی سەنتەری 122 دانرا


" تەندروستی "

بە سەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی و كارمەندان و شۆفێرانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 كۆبونەوەیەك ئەنجام درا.

لە كۆبونەوەكەدا بەڕێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوون تیشكی خستەسەر گرنگی و كاریگەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 122 لە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا د.سەفین ڕەسوڵ گوێبیستی گرفت و داواكارییەكانی كارمەند و شۆفێرانی سەنتەری 122 بوو لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكان و باشتركردن و بەرزركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەكان لە كاتی ڕووداوە جۆربەجۆر و نەخوازراوەكان و گەیاندنی هاوڵاتیان بۆ نەخۆشخانەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:07:22/10/2019