لە سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاران بەرزڕاگیرا
" تەندروستی "
لە هۆڵی تەلاری خێزانی بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و محەمەد عەلی یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ كاروباری كارمەندان و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و كۆمەڵەی كارگێڕانی تەندروستی و ژمارەیەك لە پزیشكان و بێهۆشكاران ، یادی ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاران كرایەوە.
لە وتەیەكدا د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی بێهۆشكاری كرد و ڕایگەیاند: هۆبەی بێهۆشكاران لەناو ناوەندی تەندروستی جێ دەستیان دیارە.
وتیشی: هەر بڕیارێك بدرێت لەبارەی دامەزراندنەوە لە ناوەندەكانی تەندروستی پزیشك و كارمەندانی بێهۆشكار لە بیرناكەن و پێویستیان پێیان دەبێت.
لە رێوڕەسمەكەدا پارچە ڤیدیۆیەك لەسەر كار و چارلاكییەكانی هۆبەی بێهۆشكاران پەخشكرا و دواتر لەلایەن بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی و لێپرسراوانی تەندروستی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو ناوەندە تەندروستیانەی هۆبەی بێهۆشكارانیان تیدایە و ماندووبوونەكانیان بەرز نرخێنرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 17625
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:56:16/10/2019