ژمارەیەك ناوەندی تەندروستی لە شارەزوور بەسەركرانەوە
" تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی سەردانی ژمارەیەك نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی كرد لە سنووری قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوا.
لەو سەردانە مەیدانیەدا هەریەك لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ و مەڵبەندی شەهید سەرداری ئەندازیار و مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ لە قەزای شارەزوور و مەڵبەندی شەهید چیا لە ناحیەی وارماوا بەسەركرانەوە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نزیكەوە گوێبیستی داواكاری و خواستی ستافی ئەو نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیانە بوو لەپێناو باشتر راپەڕاندنی كاروبارەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوورەكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2241
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:21:15/10/2019