بەرێوبەری گشتی تەندروستی سەردانی تاقیگەی دووی كرد


" تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.سەفین ڕەسوڵ بەرێوبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی تەندروستی سەردانی تاقیگەی دووی كرد.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە نزیكەوە گوێبیستی داواكاری و خواستی ستافی تاقیگەی دوو بوو لەگەڵ ئاشنابوون بە هەنگاوەكانی داهاتووی ئەو تاقیگەیە لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان.

لەو سەردانەدا گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاو و پلانەكان بۆ كردنەوەی تاقیگەیەكی گەورەی دیكەی پشكنینی نەخۆشیەكان لە شاری سلێمانی ، كە بریارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بكرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:43:15/10/2019