ئەمساڵ 334 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە لە سلێمانی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەرێگەی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری ، لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 355 حاڵەتی لەدایكبوونی منداڵی دووانە و سیانە و بەرەو سەرەرەوە تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكە 334 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 20 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی پێنج منداڵ لەناو نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری تۆماركراوە و 252 حاڵەتی ئەو لەدایكبوونانە بە نەشتەرگەری و 103 بە ئاسایی لەدایكبوون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:15/10/2019