پەردە لەسەر پەیكەری پزیشكە دڵسۆزەكەی سلێمانی لادرا
" تەندروستی "
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و پارێزگار و قایمقامی سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كەسایەتی شاری سلێمانی و جەماوەرێكی زۆر پەردە لەسەر پەیكەری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە بەردەم نەخۆشخانەی مناڵان لە شاری سلێمانی لادرا.
ئامادەبووانی رێوڕەسمەكە لە چەند ووتەیەكدا تیشكیان خستەسەر رۆڵ و پێگەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید كە لە ماوەی كاركردنی وەك پزیشك خزمەتێكی زۆری پێشكەش كردووە.
دانانی پەیكەری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید وەك وەفایەك دێت لەپای ئەو خزمەتی كردوویەتی و هەروەها بۆ ئەوەی نمونەیەك بێت لە بەردەم چاوان بێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1077
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:13/10/2019