هەوڵی كەمكردنەوەی نەشتەرگەری لەدایكبوون دەدرێت
" تەندروستی "
بەسەرپەرشتی د.سەفین ڕەسوڵ بەڕێوبەری پلان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و د.شلێر فایەق بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مناڵبوون كۆبونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك لە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی ژنان و مناڵبوون لە سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام درا.
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی " د.سەفین ڕەسوڵ ووتی: دواكۆبونەوەیان بە هاوكاری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لەگەڵ پزیشكانی ژنان و منداڵبوون لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدا و تێیدا بەرنامە و پلانی نوێ و گونجاویان بۆ كەمركردنەوەی ڕێژەی لەدایكبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە بە تایبەتی بۆ ئەو دایكانەی یەكەم جارە دووگیان دەبن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3641
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:10/10/2019