پلانی نوێی لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون دانرا
" تەندروستی "
لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەكانی قایمقامیەت و لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی تەندروستی كۆبوونەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ كرا لەبارەی كاروباری لیژنەكان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ، بۆئەو مەبەستە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و بەرنامە و پلانی لیژنەكان بۆ كاری داهاتوو دیاری كرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3710
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:10/10/2019