پشكنین بۆ ژمارەیەك خواردنگەی قوتابخانەكان كرا
" تەندروستی "
دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی نوێی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەپێناو سەلامەتی منداڵان و چاودێری كردنی خواردنگەی قوتابخانەكان ، لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی بەشێك لە خواردنگەی خوێندنگا و دایەنگە و باخچەی ساوایانی لە شاری سلێمانی كرد.
د.هەورامان نەسرەدین سەرپەرشتیاری لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: ئامانج لە بەدواداچوون و پشكنینەكانیان سەلامەتی و تەندروستیەكی باشی خوێندكاران و منداڵانە لەگەڵ دڵنیابوون لەو خۆراكانەی پێیان دەدرێت.
وتیشی: وەك لیژنە ڕاپۆرتی كۆتایی ئامادە دەكەن و دوای ئەنجامی كۆتایی بەپێی سەرپێچییەكان و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەكان سزای ئەو شوێنانە دەدرێت كە پابەندی رێنمایەكان نەبوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 976
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:49:08/10/2019