نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ و خزمەتێكی گەورە
" تەندروستی "
نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە و لە مێژووی دامەزراندنیەوە تائێستا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش بە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێم كردووە.
قۆناغ بەقۆناغ بەپێی ستاندارد و پێشكەوتنەكانی سەردەم نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش كردووە و یەكێكە لەو نەخۆشخانانەی خزمەتی بەرچاوی لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 5761
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:09:29/09/2019