هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێكرد


" تەندروستی "

بە سەرپەرشتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و جێبەجێكردنی بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و بە هاوكاری هەریەك لە رێكخراوی UNICEF و رێكخراوی WHO هەڵمەتێكی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان جێبەجێ دەكرێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ.

هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان رۆژی 29/9 تاوەكو 3/10/2019 بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانەوە ڤاكسینی دژی ئیفلیجی دەدرێت بە منداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاوەكو پێنج ساڵ.

هەڵمەتی كوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان 252 هەزار و 828 مندال دەگرێتەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و دەربەندیخان و چەمچەماڵ ، هاوكات 658 تیم و 129 سەرپەرشتیار بەشداری هەڵمەتەكە دەكەن.

هەڵمەتەكە هەموو ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كە كوتانی رۆتین یان لە هەڵمەتی نیشتمانی تردا كوتراون، ئەم كوتانە هیچ زیانێكی لاوەكی نیە و بەرگری منداڵ بەهێزتر دەكات ، تكایە منداڵەكانتانی لێ بێ بەش مەكەن و هاوكاری تیمەكانی كوتان بكەن لەپێناو تەندروستیەكی باشتر بۆ منداڵان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:29/09/2019