د.سەباح نەسرەدین: نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی داناخرێت
" تەندروستی "
د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی سازكرد لەبارەی دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و رایگەیاند: ئەو نەخۆشخانەیە داناخرێت.
وتیشی: نەخۆشخانەی شار گونجاوە بۆئەوەی بكرێتە فریاكەوتن ، چونكە شوێنەكەی گونجاوە و هاوڵاتیان دەتوان زووتر بگەنە ئەو نەخۆشخانەیە كە لەسەر شەقامی شەست مەتریە و هەروەها نەخۆشخانەی شار لەسەر نەخشەی فریاكەوتن دروست كراوە و لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن خزمەتگوزاری پێویست ناتوانرێت پێشكەش بكرێت ، بەڵام ئەو خزمەتگوزاریانە لە نەخۆشخانەی شار دەتوانرێت پێشكەش بكرێت.
بەرێوبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد بە داخەوە لە هەندێك كاتدا كەرتی گشتی بەكارهێنراوە لە بەرژەوەندی كەرتی تایبەت و هەندێك پزیشك لە نەخۆشخانەوە نەخۆش ڕەوانەی كلینكی تایبەتی خۆی دەكات لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3753
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:08:25/09/2019