لەپشووی جەژن 1455 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار داخڵ كراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی حەوت رۆژی پشووی جەژنی قوربان 7612 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاریان كردووە و لەو ژمارەیە 1455 نەخۆشیان داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار 129 نەشتەرگەری جیاجیا كراوە و 2940 نەخۆش سەردانی بەشی هەناویان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە و 651 حاڵەتی شكاوی و 15 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و مار تۆماركراوە.
لە رۆژانی پشووی جەژن لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار 57 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 28 حاڵەتی برینداری ماتۆڕسكیل و 26 حاڵەتی كەوتن و 16 حاڵەتی كەوتنەخوارەوە و 38 حاڵەتی برینداری شەڕكردن و چەقۆ و فیشەك و 4 حاڵەتی حەب خواردن تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2171
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:38:18/08/2019