ئەمساڵ 11927 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵ 11 هەزار و 927 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ژمارە 122 كراوە بۆ بە هاناوەچوونی هاوڵاتیانی سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری و لەو رێژەیە 1844 دەرچوون فریاكەوتنی خێرای كۆدی سوور بووە.
هاوكات لە ماوەی ئەمساڵ لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 7412 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و دەرەوەی شار و 1136 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی نەخۆش لە ماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بە پێچەوانەوە و هەروەها 627 دەرچوون كراوە بۆ گواستنەوەی تەرم.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1359
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:36:07/08/2019