تەندروستی سلێمانی پابەندی زیادكردنی دەوامی فەرمی دەبێت
" تەندروستی "
لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری ژمارە (1)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێكرا كە لە بەرواری 15/7/2019 دەرچووە و تایبەتە بە دەوامی دام و دەزگا حكومیەكان.
كۆبونەوەیەك بە سەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرێوبەر و بەرێوبەری كارگێری نەخۆشخانە و سەنتەرو مەڵبەندەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی بەرێوەچوو لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمی.
لە كۆبونەوەكەدا بەرێوبەری گشتی تەندروستی و جێگرەكانی جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كردەوە تایبەت بە دەوامكردنی فەرمی و بڕیاردرا بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیادكردنی دەوام جێبەجێ بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2787
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:19:06/08/2019