ئاگاداری لەبارەی گواستنەوەی لیژنەی بینینی گەشەی مناڵ


" تەندروستی "

نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری سەرجەم هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی لیژنەی بینینی گەشەی منداڵ لە نەخۆشخانەی شارەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید و خشتەی بینینی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەكەیان گۆڕانكاریی تێدا كراوە.

بەپێی خشتە نوێیەكە رۆژانی شەممە تایبەتە بە بینینی نەخۆشی هەرس و جگەر لەگەڵ نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار ، رۆژانی یەك شەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان و گەشە.

هاوكات رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە تایبەتە بە لیژنەی نەخۆشی شەكرە و رۆژی سێ شەممە لیژنەی نەخۆشی كوێرە ڕژێنەكان لەگەڵ غودە و پێشكەوتن و دواكەوتنی باڵقبوون و گەشە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:04/08/2019