وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم سەردانی تەندروستی سلێمانی كرد
" تەندروستی "
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد لەگەڵ د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوە.
لەو كۆبونەوەیەدا كە یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانە و لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی و سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ئامادەی بوون ، تیشك خرایە سەر چەندین داواكاری و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: ئامانج لەو سەردانە باسكردن و خستنەڕووی كارنامەی داهاتووی وەزارەتی تەندروستیە كە وەك هەنگاوی یەكەم دانانی پلان و بەرنامەی وەزارەتی تەندروستی دەستنیشان بكرێت و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەندین داواكاری و پێشنیاركرا كە لە كارنامەی وەزارەتی تەندروستی هەنگاو بۆجێ بەجێ كردنیان بنرێت.
لای خۆیەوە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر كۆی جومگەكانی ناوەندی تەندروستی و كارنامەی وەزارەتی تەندروستی كرد كە هەوڵی جێبەجێكردنی داواكاریەكان بدەن و بتوانین لە ئاست خزمەتەكانی هاوڵاتیان بن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3052
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:52:30/07/2019