ئەمساڵ 3000 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی شەش مانگی رابردووی ئەمساڵ 21 هەزار و 658 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو و مێشك و دەماریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 10968 یان لە ڕەگەزی نێر بوون و 10690 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە شەش مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 862 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 38 نەشتەرگەری گەورە و 261 نەشتەرگەری ناوەند و 167 نەشتەرگەری بچووك و 1638 نەشتەرگەری بچووك (O.P) ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1639
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:22/07/2019