" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز 100 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون ، لە یەكەم ڕۆژی جەژن 29 منداڵ لەدایكبوون و لە دووەم ڕۆژ 36 منداڵ و كۆتا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان 35 منداڵ لەدایكبوون.
ئەو منداڵانەی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون 43 منداڵ كوڕ بووە و 57 منداڵیان كچ بوون ، هاوكات 89 یان بە سروشتی لەدایكبوون و 11 منداڵیان بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1222
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:09:10/06/2019