پلانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ جەژنی ڕەمەزان


" تەندروستی "

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلان و بەرنامە و ئامادەكارییەكانی بۆ پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان لە كاتی پشووەكاندا.

خشتەی ئامادەبوونی ئەمبوڵانس و تیمەكانی فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەم شێوەیە دەبێت:

- رۆژی پێش جەژن:  یەك تیم لە بەردەكی سەرا لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 10ی شەو
- رۆژی پێش جەژن: یەك تیم لە بەردەم كاسۆمۆڵ كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 10ی شەو

- یەكەم رۆژی جەژن: دوو تیم لەسەر قەبران لە كاتژمێر 6 بۆ 10ی بەیانی
- یەكەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە پاركی ئازادی كاتژمێر 3 تا 12ی شەو
- یەكەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە سەرچنار لە كاتژمێر 3 تا 12ی شەو
- یەكەم رۆژی جەژن: یەك تیم لەسەهۆڵەكە لە كاتژمێر 3 تا 12ی شەو
- یەكەم رۆژی جەژن: دوو تیم لەچاڤی لاند لەكاتژمێر 3 تا 12ی شەو
- یەكەم رۆژی جەژن: یەك تیم لە پاركی هەواری شار لە كاتژمێر 3 تا 12ی شەو

- دووەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە پاركی ئازادی لە كاتژمێر 3 تا 12ی شەو
- دووەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە سەرچنار لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو
- دووەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە پاركی هەواری شار لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو
- دووەم رۆژی جەژن: دوو تیم لەچاڤی لاند لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو

- سێیەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە پاركی ئازادی لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو
- سێیەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە سەرچنار لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو
سێیەم رۆژی جەژن : دوو تیم لە پاركی هەواری شاری لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو
سێیەم رۆژی جەژن: دوو تیم لە چاڤی لاند لە كاتژمێر 3 تا 12 شەو

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 3003 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:18:30/05/2019