دەستگیرا بەسەر نزیكەی 500 كیلۆ زەیتوونی بەسەرچوودا


" تەندروستی " 

لیژنەی تەندروستی و خۆراك و بەشی پشكنین و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پاش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بەرواری 27/5/2019 سەردانی كۆگا و كارگە و گەنجینەكانی سنووری ناوچەی پیشەسازی كرد.

لە ئەنجامی ئەو بەسەركردنەوانەدا دەستگیرا بەسەر نزیكەی 500 كیلۆگرام زەیتوونی بەسەرچوو و زیاتر لە 100 كیلۆگرام خۆراكی بەسەرچوو و دوو پسوڵەی سەرپێچی كرا بەمەبەستی رێوشوێنی یاسایی و سەرجەم مەوادە بەسەرچووەكان لەسەر بڕیاری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەناو دەبرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 1142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:28/05/2019