لەمانگێكدا 140 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 140 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 18 نەشتەرگەری سەروگەورە و 22 نەشتەرگەری گەورە ، هەروەها 100 نەشتەرگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 145 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 15 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:38:04/12/2023