رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان پیرۆزبێت


" تەندروستی"

بەبۆنەی رۆژی 3 ی كانونی یەكەم، رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دەكەین و هەموو هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ئەم توێژەی كۆمەڵگا.

لەرۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵێنی پیشكەش كردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دوپاتدەكەینەوە بەهۆی ئەوەی ئەوان زیاتر شایستەن بۆئەوەی خزمەت بكرێن، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە خاوەن پێداویستە تایبەتەكان و كارئاسانی كردن بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەر بەشداری كۆمەڵگا بكەن.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ئەمساڵدا 1983 پشكنینی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان ئەنجامداوە بۆ پێداچوونەوە بەڕێژەی كەم ئەندامی، ئەمساڵ لەڕێگەی لیژنەكانەوە 50 كورسی كارەبایی و 875 كورسی  ئاسایی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دابینكردوە و 150 كورسی ئاسایی بۆ یەكێتیی كورتەباڵاكان دابینكردوە وە بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ دابینكردنی زیاتری پێداویستیەكانیان.

دووبارە پیرۆز بێت رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان.

د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی


ڕاگەیاندنی تەندروستسی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:28:03/12/2023