تەندروستی سلێمانی ئامادەیی هاوكارییە بۆ بریندارانی رووداوەكەی حەمدانیە


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لەكەسوكاری قوربانیانی رووداوای ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا دەكات كەبەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەهۆڵێك لەكاتی بەرێوەچونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش برینداربوون.

لەو پەیامەدا بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشوازی كردن و چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوای ئاگركەوتنەوەی قەزای حەمدانیە، دوپاتیكردەوە ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەن بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ئەو رووداوە و پێشكەش كردنی هەر جۆرە یارمەتیەك بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو كارەساتەی روویداوە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:28/09/2023