لیژنەیەكی وەزارەتی تەندروستی سەردانی كلینكە راوێژكارییەكانی كرد


" تەندروستی"

لیژنەیەك لە دەستەی باڵای كلینەكە راوێژكاری و میللیەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كلینكە راوێژكارییەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد.

ئامانجی سەردانی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی تەندروستی  بەمەبەستی بەسەركردنەوە و پشكنین و بەدوداچوون بوو بۆ كلینەكە راوێژكاری و میللەكانی شاری سلێمانی و لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لەدۆخی ئەو كلینكانە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:10:17/09/2023