مانگی ڕابردوو 31.461 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی شار 31.461 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 22.961 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و 7.212 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.172 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 7.240 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 2.075 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.147 لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.140 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 1.070 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 307 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.784 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 198 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 89 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 121 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 114.884 شیكاری تاقیگەیی و 3.273 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 9.921 تیشك و 5.051 سۆنەر و 527 ئیكۆ و 1.297 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:14:14/09/2023